گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدانیشتنى داهاتووى پەرلەماندا

کورسییەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى دەبن بەچەند؟

2022.06.21 - 18:40
App store icon Play store icon Play store icon
کورسییەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى دەبن بەچەند؟

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی نائاسایی داهاتووی پەرلەماندا پەرلەمانتارانى جێگرەوەى سەدرییەکان سوێندى یاسایی دەخۆن، بەوەش کورسییەکانى چوارچێوەی هەماهەنگی بەرزدەبنەوە بۆ نزیکەی 123 کورسی و دەبنە گەورەترین کوتلە کە سەرۆک وەزیران دیارى دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زوهرە ئەلبەجاری لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بە سوێند خواردنى پەرلەمانتارە نوێیەکان کورسییەکانی چوارچێوەی شیعە دەگاتە نێوان 120 بۆ 123، هەربۆیە دەبێتە گەورەترین کوتلە لە پەرلەماندا.

 

وتیشى "چوارچێوەی شیعە، دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارانى نوێ داواکارییەک پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات بە مەبەستی راگەیاندنی خۆی وەک بە گەورەترین کوتلە هەربۆیە ئەرکی دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى پێدەسپێردرێت دوای دەنگدان لەسەر سەرۆک کۆمار”.

 

پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە (23ی حوزەیرانی 2022) دانیشتنێکی نائاسایی دەبەسترێت لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێک.  

  

دیاریکردنى وادەى دانیشتنەکە دواى ئەوەهات کە 50 پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوایەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتی کرد بۆ بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ سوێنخواردنی پەرلەمانتارە نوێیەكان كە دەچنە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی سەدر.