گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

یەدەگی دراوی بیانی لە تورکیا بۆ نزمترین ئاست لە 20 ساڵی ڕابردوودا دادەبەزێت

2022.06.21 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
یەدەگی دراوی بیانی لە تورکیا بۆ نزمترین ئاست لە 20 ساڵی ڕابردوودا دادەبەزێت

ناس کورد-

یەدەگی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا ساڵی ڕابردوو بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا دابەزی و گەیشتە حەوت ملیار دۆلار، ئەوەش بەپێی لێکۆڵینەوەی چوار ئابوریناس بە پشتبەستن بە داتای فەرمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، "پێویستی ئابووری بە دراوی بیانی بەردەوامە، ئاماژە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی دادەبەزێت بۆ حەوت ملیار دۆلار، ئەمەش نزمترین ئاست دەبێت لە ماوەی 20 ساڵدا”.

 

داتا فەرمییەکان هەفتەی ڕابردوو دەریانخست کە یەدەگی دراوی بیانی بە نزیکەی 2.37 ملیار دۆلار دابەزیووە و گەیشتووەتە 8.15 ملیار دۆلار لە هەفتەی دووەمی مانگی حوزەیراندا. بانكی ناوەندی توركیا لە 23ی حوزەیران نوێترین داتای فەرمی خۆی لەسەر یەدەگ بڵاو دەكاتەوە.