گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڕەشەى ئێران لەسەدر’’

راپۆرتێک: پارتى ستراتیژەکەى سەدر پەیڕەو دەکات

2022.06.21 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێک: پارتى ستراتیژەکەى سەدر پەیڕەو دەکات

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر پێش بڕیارى کشانەوە لە پەرلەمان هەڕەشەى راستەوخۆى لە تارانەوە پێگەیشتووە، لەئێستاشدا پارتی دەیەوێت لە دانوستانەکاندا لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى هەمان ستراتیژى سەدر پەیڕەو بکات، ئەوەش بەپێى رۆژنامەى "شەرقولئەوسەت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راپۆرتێکى رۆژنامەکە (21-6-2022)، سەرچاوە عێراقی و لوبنانییەكانی نزیك له ئێران ڕایانگەیاندووە موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر "هەڕەشەى ڕاستەوخۆى تاران"ی پێگەیشتووە بۆ ئەوەى ناچاری بكات لەگەڵ هێزەكانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" ڕێكبكەوێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، ئەوەش پێش چەند رۆژێک لە کشانەوەى پەرلەمانتارانى سەدر لە پەرلەمان.

 

ئەو پێدراوانە لەسەر دەستێوەردانەکانی ئێران (کە تاران ڕەتیدەکاتەوە) هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی جموجۆڵێکى سیاسی چڕ لەلایەن "چوارچێوەی هەماهەنگی"یەوە بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، کە لە هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکایەتییەوە دەستپێدەکات.

 

سەرچاوەیەکی لوبنانی کە لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دۆسیە عێراقییەکەی حزبوڵڵایە، بە شەرقولئەوسەتى وت "سەدر کشانەوەى پێ باشتر بووە لە وەڵامدانەوەی فشارەکانی ئێران".

 

لای خۆیەوە، سەرچاوەیەكی باڵای كوردى رایگەیاند، سەدر مەسعود بارزانی خستووەتە ناو دۆخى "هەڕەشەکانى ئێرانەوە"، هەروەها "قەناعەتی تەواوی خۆی دووپات كردەوە لەبارەى بوونى ئاماژەیەكی مەترسیدار بۆ ئەوەی چی روودەدات لە هەفتەکانی داهاتوودا”.

 

سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ی كورد له‌ به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ بارزانی "داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌ سه‌در كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ میكانیزمه‌كانی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كارداره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان"، به‌تایبه‌تی كه‌ سه‌رۆكی پارتی ڕووبه‌ڕووی حیساباتی ئاڵۆز بووەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی گرفتەکانى ناو هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان، هەروەها کەشی دانوستان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدا.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد ئەو ستراتیژەی کە پارتى لە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ "چوارچێوەی هەماهەنگی" کە هێشتا دەستی پێنەکردووە، دەیگرێتەبەر، هاوشێوەی ئەو ستراتیژە دەبێت کە سەدر لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کردوویەتى "كشانەوە یان یەكلاییكردنەوەی داواکارییە بنەڕەتییەكانی كورد".

 

بەپێی راپۆرتەکە، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕوبەڕووی ئاڵنگاریی ناوخۆیی دەبنەوە، لەكاتێكدا دەوڵەتی یاسا بە ئاڕاستەی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران بەبێ رەزامەندی سەدر هەنگاو هەڵدەگرێت، بەڵام عەمار حەكیم‌ و هادی عامری‌ و تاڕادەیەكیش قەیس خەزعەلی دەیانەوێت سەدر بەشدار بێت، بۆ بەدەستهێنانی جۆرێك لە پارێزبەندی بۆ حكومەت لەبەرامبەر هەر جوڵەیەكی شەقام.