گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایش و پێشمەرگە ڕێگەیان نەدا داعش ئامانجەکەی بپێکێت

ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییانى ناوچەکە

2019.08.01 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییانى ناوچەکە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئیدارەی گەرمیان لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسایش و پێشمەرگە ڕێگەیان نەداوە داعش ئامانجی خۆی بپێکێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش بۆسەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان، ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندووە: "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ بازگه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سنوری ئیداره‌كه‌مان، هێرشیان كردەسه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه،‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كارمه‌ندی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و هه‌شتی تریش برینداراربوون". . ئیدارەى گەرمیان دەڵێت: "ڕۆڵی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ گیانفیداییانه‌ به‌رگریان كرد و رێگربوون له‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌یان فراوانتر بكه‌ن و ئامانجی پیس و گڵاویان بپێكن". . ئیدارەی گەرمیان هاوڵاتییانی سنورەکەشی دڵنیاکردووەتەوە، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌چاوكراوه‌یی و گیانفیدایی له‌ ئاماده‌باشیدان و ڕێگرن له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی. . هاوکات وێڕای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییەی کردووە، ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاندووە: "سه‌ری رێز و وه‌فاداری بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان داده‌نوێنین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین". . .