گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌: پێویسته‌ وشكه‌ساڵیی و به‌ بیابانبوون له‌هه‌ڕەشه‌وه‌ بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت

2022.06.21 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌: پێویسته‌ وشكه‌ساڵیی و به‌ بیابانبوون له‌هه‌ڕەشه‌وه‌ بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت

ناس كورد-

 

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ى هەرێم رایگەیاند، پێویسته‌ وشكه‌ساڵیی و به‌ بیابانبوون له‌هه‌ڕەشه‌وه‌ بگۆڕن بۆ ده‌رفه‌ت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عه‌بدولڕەحمان سدیق لە کۆبوونەوەى ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ ئاماژەى بەوەکرد، "پێویسته‌ ئێمه‌ هه‌موومان وشكه‌ساڵیی و به‌ بیابانبوون له‌هه‌ڕه‌شه‌وه‌ بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت ، چ به‌ هه‌وڵه‌كانی خۆمان بێت یان به‌ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م بواره‌دا"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

 ڕێكه‌وتی ۲۰ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە  به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و نوێنه‌رانی ۱٤وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان ئامادەیبوون، باس لە وشكه‌ساڵیی و به‌ بیابانبوون کرا.

 

له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ هه‌موومان وشكه‌ساڵیی و به‌ بیابانبوون له‌هه‌ڕه‌شه‌وه‌ بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت ، چ به‌ هه‌وڵه‌كانی خۆمان بێت یان به‌ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م بواره‌دا.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ په‌یوه‌ست به‌م باسه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ ۱ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی (كۆماری چینی میللی) كرد بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ تواناكانیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

 

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌و پێشنیاز و ڕاسپاردانه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ ئاماده‌ی كردبوو ، هه‌ر یه‌ك له‌ ئاماده‌بووانیش پێشنیازه‌كانیان خسته‌ ڕوو كه‌ بڕیار وایه‌ گشت پێشنیاز و ڕاسپارده‌كان له‌ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بۆردی باڵای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵیی بكرێت.