ناس کورد-
بەرپرسێکی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی وەڵامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە و دەڵێت، بوونی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل په‌یوه‌ندیی نییه به باشی و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌خراپی پلانی حكومه‌ت له هاورده‌كردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل، "مه‌به‌ستی حكومه‌تیش له‌تۆماركردن زیاتر كۆكردنه‌وه‌و زیادكردنی داهاته."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باشە و هەندێک دەیانەوێت خەڵکی نا‌ئومێد بکەن، ئەوەتا دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە کوردستان هەیە.
كاروان محه‌مه‌د سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی و ئەفسەری هاتوچۆ وەڵامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی دایەوە و دەڵێت، تۆمارکردنی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل په‌یوه‌ندی به خراپی پلانی حكومه‌ت لههاوردهكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌وه هه‌یه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، خراپی پلانی حكومه‌ت لههاوردهكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل، بە مه‌به‌ستی زیاتر كۆكردنه‌وه و زیادكردنی داهاته.
دەشڵێت، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی هاورده‌كرن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بێت و ئاوڕێكی جدی له‌سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتی بداته‌وه.
لە نوسینەکەیدا، كاروان محه‌مه‌د سدیق باسی لەوەشکردووە، له‌ساڵانی پێشوو له عێراق و كوردستان، كاتێك كه ئۆتۆمبێل تۆمارده‌كرا، ده‌بوو ئۆتۆمبێلێكی دیكه له‌تۆمار بسڕێته‌وه، واته بمرێندرێت، ئه‌مه‌ش بۆ راگرتنی باڵانس بوو بۆئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئۆتۆمبێل بگونجێت له‌گه‌ڵ دۆخی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان، جگه له‌وه‌ی له‌ئێستادا هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌ئاستێكی زۆرخراپدایه، هاوڵاتیان بۆ راییكردنی ئیشوكاری رۆژانه‌یان به‌ناچاری په‌ناده‌به‌ن بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، به‌شێك له هاوڵاتییان و بازرگانه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقیش روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌م ئۆتۆمبێلانه ده‌كڕن كه هه‌ڵگری تابلۆی هه‌رێمی كوردستانن و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆیان، واته مه‌رج نییه ئه‌و دوو ملیۆن ئۆتۆمبێله‌ی كه باس ده‌كرێت سه‌رجه‌میان له‌كوردستان بن.
لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەیدا، كاروان محه‌مه‌د سدیق ئاماژەی بەوەشداوە، زۆری ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێلیش كه باس ده‌كرێت، خه‌ریكه ژیان له‌كوردستان ده‌وه‌ستێنێت، رۆژانه ده‌یبینین له‌كاتی بچوكترین گرفتی هاتوچۆ له شه‌قام و رێگاوبانه‌كان خنكانی هاتوچۆ دروستده‌بێت و جموجۆڵ به‌ته‌واوه‌تی ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له روی ژینگه‌ییه‌وه ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل كه‌شوهه‌واو ژینگه‌ی كوردستانی به‌ته‌واوی پیسكردوه و ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاوڵاتییان كه رۆژانه به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه ده‌بنه قوربانی و گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌رده‌وام روو له‌زیادبوون و به‌رزبونه‌وه‌یه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتوه ئاوڕێكی جدی له‌دۆخی خراپی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بدرێته‌وه.
هەروەها، لەبارەی زیاد کردنی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە، ئە ئەفسەرەی هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەکردووە، زیادكردنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل، ده‌بێت هاوتابێت به زیادكردن و چاككردنی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان، ناكرێت به به‌رده‌وامی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل زیادبكات و دۆخی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان خراپ بن.
دەشڵێت، به‌شێكی زۆری رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار یه‌ك ساید و دوو ئاڕاستهبن، به به‌رده‌وامی رووداو كاره‌ساتی جه‌رگبڕ به‌هۆی خراپی ڕێگاوبانهكانهوه دروستده‌بن، بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم واز له‌سیاسه‌تی هاورده‌كرن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بهێنێت و ئاوڕێكی جدی له‌سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتی دروستكردنی سیستمی هاوچه‌رخ بداته‌وه و ئاوڕێك له شه‌قام و رێگاوبانه‌كان بداته‌وه كه له‌دۆخێكی خراپدان، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو حكومه‌ت له سیستمی هاتوچۆدا هه‌وڵده‌دات كه‌مترین ژماره‌ی ئۆتۆمبێل تۆماربكات و كارئاسانی بۆ هاوڵاتییان بكات لهفهراههمكردن و دابینكردنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی و چاككردن و فراوانكردنی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان.