ناس کورد-
كارمهندێكى بەڕێوەبەرایەتیی كارهبای دهۆك له ماوهی دوو مانگدا 290 ملیۆن و 871 هەزار بەناوی پارەی کارەبا کۆدەکاتەوە و بەبێ ئەوەی لە حسابەکەیان کەمبکاتەوە، پارەکە دەبات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ حەسەن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی كارهبای دهۆك ( سێشەممە 21-06-2022) بە ڕووداوی ڕاگەیاند، " دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سکاڵای ئەوەیان کرد کە پارەی کارەبای نیشتمانییان داوە، بەڵام لە هەژمارەکەیان کەمنەبووەتەوە، دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد لەوبارەیەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " رۆژی 15ی ئەم مانگە، فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی كارهبا له دهۆك هاتە لامان و دانی بەوەدانا کە لە دوو مانگدا، 290 ملیۆن و 871 هەزار دیناری هاوبەشانی کارەبای بردووە و لەکاتی مامەڵەدا پارەی وەرگرتووە، بەڵام لە هەژمارەکەی دانەشکاندوون."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پارەی هیچ لەو بەشداربووانە نافەوتێت، ئێمە لێکۆڵینەوەی تەواو دەکەین و هەرکەس بەڵگەی لابێت کە پارەی داوە، پارەکە لەسەر هەژماری دادەشکێنین و حکومەتیش لەڕێگەی یاساوە مامەڵە لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا دەکات."
هەڤاڵ حەسەن ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبارەکە پێی راگەیاندوون کە پارەکەی خەرجکردووە، بەڵام بە یاسا لێی وەردەگرنەوە.