گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’ژنە بەندکراوێکی کورد لە دۆخێکی سەختدا منداڵی بوو’’ (وێنە)

2022.06.21 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
’’ژنە بەندکراوێکی کورد لە دۆخێکی سەختدا منداڵی بوو’’ (وێنە)

ناس کورد- 

ژنە بەندکراوێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆرپەکەی لەدایکبوو بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لەلای بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زیاتر لە هەشت مانگە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە، ڕۆژی دووشەممە 20-6-2022، کۆرپەکەی لە دایکبوو. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوعدا خەدیرزادە هیچ کام لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلای نەبوون و هیچ زانیاراییەکیان لەسەر تەندروستی سوعدا نەبووە و ناوبراو هەتا سێ کاتژمێر پێش لە لەدایکبوونی کۆرپەکەشی لە بەندیخانە بووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ڕۆژی دووشەممە تەندروستیی سوعدا و کۆرپەکەی لە مەترسیدار بووە و هەروەها دەست و قاچی ناوبراو ئاوساوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی ئورمیە و بێ هەبوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی منداڵەکەی لەدایک بووە." 

 

me_ga.php?id=5347

 

سوعدا خەدیرزادەی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.