ناس کورد-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڕیاری دا سەردانی کردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (سێشەممە 21-6-2022) ڕایگەیاند، " بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای (کۆلێرا) سەردانی کردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە لەبەر پاراستنی گیانی سەردانیکەران و ڕاگیراوان."