گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەکەشی دەگۆڕێت

کوڕەکەی مەسک خۆی کرد بە کچ: نامەوێت چیتر پەیوەندیم بە باوکمەوە هەبێت

2022.06.21 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕەکەی مەسک خۆی کرد بە کچ: نامەوێت چیتر پەیوەندیم بە باوکمەوە هەبێت

ناس کورد-

کوڕێکی ئیلۆن مەسك، دەوڵەمەندترین کەسی جیهان و خاوەنی کۆمپانی تێسلا داواکاری پێشکەشی دادگا کرد بۆ گۆڕینی ناو و ڕەگەزی خۆی لە کوڕەوە بۆ کچ و دەڵێت، "من چیتر لەگەڵ باوكی بایۆلۆژیم ناژیم و بەهیچ شێوەیەك و شێوازێکیش نامەوێت لەگەڵی بژیم و پەیوەندیم پێوەی هەبێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەیڤیەر ئەلێکساندەر مەسک کە تازە دەبێتە 18 ساڵ لە دادگای باڵای لۆس ئەنجلۆس داواکاری بۆ گۆڕینی ناو و بەڵگەنامەی لەدایکبوونی نوێ پێشکەش کردووە بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ ڕەگەزە نوێیەکەی، واتە لە نێرەوە بۆ مێ.

 

دایکی زەیڤیەر ناوی جەستن ویلسۆنە و لە ساڵی 2008دا لە مەسک جیابووەوە.


ئاژانسی ڕۆیتەرز هەوڵی داوە لەگەڵ پارێزەرێکی مەسک یان ئۆفیسی میدیایی کۆمپانیای تێسلا قسە بکات لەوبارەیەوە، بەڵام وەڵامیان نەبووە هێشتا.

 

پێشتر مەسک پشتگیری خۆی بۆ پارتی کۆماری ڕاگەیاند بۆ دەرکردنی کۆمەڵێک یاسا کە بەهۆیەوە مافەکانی ڕەگەزگۆڕین لە ئەمریکا سنووردار دەکات.

 

مەسک لە ساڵی 2020دا لە تویتێکدا نووسیویەتی، "من بە تەواوی پشتگیری لە ترانس (کەسانی ڕەگەزگۆڕاو) دەکەم، بەڵام هەموو ئەم جێناوانە کابوسێکی جوانکارین".