ناس کورد-
دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەکۆبوونەوەدان بۆ دواین بڕیار لەبارەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکرێت.
میدیای فەرمیی پارتی ئاشکرای کرد، بڕیارە ڕۆژی 1ی تەموزی 2022، سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دوایەمین دەرئەنجامی گفتوگۆی لایەنەكان بخاتە روو بەپێ رێككەوتنی لایەنەكان پرسەكانی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن و وادەی نوێی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بخرێتە روو.