گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ هات

سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینان: دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە تەنها قسەیە

2022.06.21 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینان: دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە تەنها قسەیە

ناس کورد- 

سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینان ڕایگەیاند، دروستکردنی 20 هەزار شوقە بۆ کرێنشینان تەنها قسەیە و تاوەکو ئێستا نە زەوی نە بودجە نە پلانی بۆ دانەنراوە، دەشڵێت، خەڵک لە ئێرانەوە فۆڕمی پڕکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم سەردار، سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینان (سێشەممە 21-6-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەو فۆڕمە ئۆنڵاینەی دەستەی وەبەرهێنان بۆ شوقەی کرێنشینان دروستی کردووە و خەڵک پڕی دەکاتەوە، کێشەی زۆر تێدایە، فۆڕمەکە بەشێوەیەک لە سۆماڵ و ئەمەریکاوە هەرکەس ئینتەرنێتی هەبێت دەتوانێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، خەڵک لە ئێرانەوە فۆڕمەکەی پڕکردووەتەوە، خێزانی شەش کەسی هەن هەر شەشیان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە." 

 

وتیشی، "ئەوەی جێی سەرنجی ئێمەیە، ئەم پڕۆژەیە تەنها قسەیە و سەرۆکی حکومەت قسەیەکی کردووە و وتویەتی، 20 هەزار شوقە دروست دەکەین، ئیدی نە شارەوانی زەوی بۆ تەرخانکردووە، نە وەزارەتی دارایی بودجەی بۆ تەرخان کردووە، نە هیچ پلانێکی بۆ دانراوە، خۆ پڕۆژە بە قسە ناکرێت بە پلان دەکرێت، تەنانەت وەزارەتی شارەوانی هەر باسیشی نەکردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون لە سیتەک و زڕگوێز تەواو بوون و تەنها هەندێک خزمەتگوزارییان ماوە و بڕێک پارەی دەوێت حکومەت بۆی تەرخان ناکات، بۆچی پارەی ئەوەیان نییە، بەڵام پارەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەیان هەیە."