گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی دەگات

کەشێکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2022.06.21 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
کەشێکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە سبەینێوە کەشێکی فێنک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە دادەبەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 22- 6- 2022، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەهەندێ کات و ناوچە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونوەی تۆزو خۆڵ و ئاستی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلەکە مامناوەندە لەکاتەکانی شەودا کاریگەرییەی لاواز دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی دادەبەزن. 

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر : 37

سڵێمانی : 36

دهۆک : 35

کەرکوک : 40

هەڵەبجە : 38

سۆران : 35

راپەرین : 38

گەرمیان : 41