ناس کورد-
د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی لە نوسینێکدا باس لە ئەگەری خێرا چارەسەرنەکردنی نەخۆشیی کۆلێرا دەکات و دەڵێت، چارەسەری نەخۆشییەکە ئاسانە، بەڵام ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت، کێشەی گەورە دروست دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی نوسینەکەی د.داهات حەوێزی:
ئەگەر کۆلێرا بەخێرای چارەسەر نەکرێت چی ڕووئەدات؟
-هەرچەندە کۆلێرا نەخۆشیەکی ترسناکە بەڵام لە هەمان کاتدا نەخۆشیەکە کە چارەسەرکردنی ئاسانە و زۆربەی نەخۆشەکان بەبەکارهێنانی مغەزی و چارەسەری پێویست زوو چاک ئەبنەوە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیان بۆ دروست نابێت.
-ئەو کەسانەی کە تووشی سکچونێکی زۆر ئەبن، بەتایبەتی ئەوانەی ڕشانەوەیان لەگەڵدایە، ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و سستی گورچیلە و زەختیان هەیە و کەسانی بەساڵاچوو و مناڵان مەترسیان زیاتر لەسەرە و پێویست ئەکات زوو سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەگەرنا تووشی کێشەی گەورە دەبن، وەکو:
-ووشکبونەوەی جەستە و شەکەتی ماندووبونی زۆر
-دابەزینی زەخت و شەکرەی خوێن و بوورانەوە و لەهۆشخۆچوون
- سست بوون و لەکارکەوتنی گورچیلە
-دابەزینی کانزاکان و خوێیەکانی لەش وەکو پۆتاسیۆم و سودیۆم و کالسیۆم، ئەمانەش ئەبنە هۆی گرژبوون و ئیفلیجبون ماسولکەکان و گەشکە و تێکچوونی کارەبایی دڵ و تەنانەت وەستانی دڵ.
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی،،