گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی دەبەستێت

2022.06.20 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی دەبەستێت

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە (23ی حوزەیرانی 2022) دانیشتنێکی نائاسایی دەبەسترێت لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر 50 پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوایەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتی کرد بۆ بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ سوێنخواردنی پەرلەمانتارە نوێیەكان كە دەچنە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی سەدر.

 

ئەگەر ببەسترێت، ئەوە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەبێت دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی سەدرییەکان لە پەرلەمان کە حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش لەوانە.