گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى هێرشە نهێنییەکانى وڵاتەکەى بۆ سەر عێراق ئاشکرا دەکات

2019.08.01 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى هێرشە نهێنییەکانى وڵاتەکەى بۆ سەر عێراق ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەرچەندە ئیسرائیل بەرپرسیارییەتى خۆى لە بۆردوومانکردنى چەند ناوچەیەکى عێراق لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هەندێک لێدوان لە تەلئەبیبەوە دزەیان کردووە کە ئیسرائیل بوارى بۆردوومانەکانى لە عێراق فراوانکردووە. . چەند سەرچاوەیەکى سەربازى لە تەلئەبیبەوە بە ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیومیان ڕاگەیاندووە: "ئیسرائیل خواستى هەیە بەمنزیکانە چەند گورزێکى تر لە عێراق بوەشێنێت و بۆردوومانى چەند ناوچەیەک بکات". . بەرپرسێکى ئاسایش لە تەلئەبیب لە لێدوانێکى بۆ ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراى کردووە: "ئەوەى لە سوریا دەستى پێکردووە، درێژ دەبێتەوە بەرەو عێراقیش". . بەگوێرەى ئەو سەرچاوانەى ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە، ئەو وڵاتە دەیەوێت چالاکییەکانى بە نهێنى بهێڵێتەوە، وێڕاى ئەنجامدانى لە ئەستۆى ناگرێت. . .