گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی چوونەناو شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2022.06.20 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی چوونەناو شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاماری توشبووانی کۆرۆنا کرد و دەڵێت، عێراق چووەتەناو شەپۆلێکی نوێی پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (20ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان و هەروەها حاڵەتەکانی داخڵبوون لە نەخۆشخانەکان مانای گەیشتنی شەپۆلێکی نوێی پەتاکەیە، ئەوەش هەمان ئەو دۆخەیە کە ئێ"ە چەندینجار هۆشداریمان لێ دابوو."

 

دەشڵێت، "بەرزبوونەوەی ئاماری کۆرۆنا بەهۆی پشتگوێخستنی وەرگرتنی ڤاکسینەوەیە سەرباری بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندە تەندروستییەکاندا."

 

وەزارەت جەختیکردووەتەوە لەسەر "گرنگی وەرگرتنی ڤاکسین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانە کە مەترسییان لەسەر و هەروەها گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی خۆپارێزی کە پێشتر سەپێنرابوو."