گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرەپێدانی

خوێندنى باڵا یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ توێژینەوەى زانستى تەرخان دەکەین

2022.06.20 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ توێژینەوەى زانستى تەرخان دەکەین

ناس کورد-

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە کوردستان و بایەخدان بە توێژەرانى زانکۆکانى کوردستان، بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و ئەو توێژینەوانە تەرخانکراوە کە دەچنە بوارى خزمەتکردن بە کێشەو بابەتە گرنگەکانى پەیوەست بە کۆمەڵگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو ڕاگەیاندنەى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ دووشەممە (20ی حوزەیرانی 2022) لە ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستى سەرۆکى زانکۆى کۆیە هات کەتیایدا (د. محمد حسیب) لە شوێنى (د. وەلى محمود) وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى کۆیە دەستبەکاربوو.

 

ئارام محمد قادر باسى لە گرنگى و بایەخى توێژینەوەى زانستى کرد و ڕایگەیاند، توێژینەوەى زانستى بنەماى پێشکەوتنى کۆمەڵگەو حکومەت و دامەزراوەکانە، بۆیە ئەو حکومەتانەى لەسەر بنەماى دەرئەنجامەکانى توێژینەوەى زانستى کار و پلانى داهاتویان دادەڕێژن، کۆمەڵگەو حکومەتى پێشکەوتون و بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە دەتوانن ڕوبەڕوى ئاڵنگارییەکان ببنەوە.


جەختیکردەوە کە "بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان و بایەخدان بە توێژەرانى زانکۆکانى کوردستان، بە پشتیوانى سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، بڕیارمان داوە بە تەرخانکردنى بڕى یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ ئەجامدانى توێژینەوەى زانستى و ئەو توێژینەوانەى دەچنە بوارى خزمەتکردن بە کێشەو بابەتە گرنگەکانى پەیوەست بە کۆمەڵگەکەمان، دوپاتیشیکردەوە: لە زانکۆکانى کوردستان توێژەرى بەتوانامان هەیە، کە ساڵانە لە بوارە جیاوازەکان توێژینەوەى گرنگ ئەنجام دەدەن، بۆیە تەرخانکردنى ئەم بڕە پارەیە بۆ توێژینەوەى توێژەرەکانمان، بەشداریکردنە لە بونیادنانەوەى ژێرخان و سەرخانى هەرێمى کوردستان."