کورد-
لە تاوانێکی قێزەوندا کە ڤیدیۆکەیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و ناس کورد بەهۆی توندی دیمەنەکانەوە بڵاوی ناکاتەوە، کوڕە خوێندکارێکی میسری کچە هاوڕێکەی لە بەردەم دەروازەی زانکۆکەیان لە شاری مەنسوورە لە باکووری قاهیرە سەربڕی، بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا ببەستێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڤیدیۆکە، رێبواران سەریان سوڕدەمێنێت کە خوێندکارەکە کچەکە لە بەردەم دەروازەی فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی مەنسوورە سەردەبڕێت، ئەوەش دوای دەمەقاڵەیەکی زارەکی لەنێوانیاندا دروستبوو.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانەوە دەرکەوت کە شەڕێکی زارەکی لە نێوان کوڕەکە و کچەکە ڕوویداوە و دواتر پەرەی سەندووە و بووە بە شەڕ، بەهۆیەوە تێیدا خوێندکارەکە کچە هاوڕێکەی سەربڕیوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.