ناس کورد-
ئەمڕۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه واژۆی له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕكردنی ٢٩ پۆستی باڵای دیکە كرد له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (دووشەممە 20-6-2022) ڕایگەیاند، "له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ دووشەممە شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ٢٩ پۆستی باڵای تر كرد، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، وه‌ك هه‌نگاوێكی تری گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجام دراوه."
ئەوەش هاتووە، "هاوكات له‌دوای بڕیاری خانه‌نیشین كردن و جێبه‌جێ كردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبووه."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ده‌رئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له‌بواره‌كاندا بووه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌میانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه."