گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

لە هەولێر دایکێک زۆر بە دڕندانە ئەشکەنجەی منداڵەکانی دەدات

2022.06.20 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر دایکێک زۆر بە دڕندانە ئەشکەنجەی منداڵەکانی دەدات

ناس کورد-

 لقی هەولێری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕایگەیاند، ژنێکیان دەستگیرکردووە کە "زۆر بە دڕندانە" منداڵەکانی ئەشکەنجە داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (20ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێکەوە بەڕێوەبەرایەتمان ئاگادارکرایەوە لە بوونی حاڵەتێکی ئەشکەنجەدان، کەوا دایکێک منداڵەکانی کە تەمەنیان لە خوار یەک ساڵیدایە بە شێوازێکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجە دەدات، دەست بەجێ بە سەرپەرشتی نەقیبی پۆلیس کاروان جەمیل، لێپرسراوی تیم مۆبایلەکان گەیشتن بە شوێنی ڕووداو و دوای دڵنیابوون لە ڕاستی ڕوداوەکە و بەدەستهێنانی بەڵگەی ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدان، دایکەکە و منداڵەکانی هێنرانە بەڕێوەبەرایەتیمان".

 

دەشڵێت، "لە دەرەنجامدا ڕێکاری یاسایی پێویستیان لەبەرامبەر گیرایەبەر و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، بۆ ئەوەی دایکەکە بە سزای یاسایی بگات و منداڵەکانیش رێکاری پێویست و ئاسایشی کۆمەڵایەتیان بۆ دابین بکرێت."

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختدەکاتەوە کە "ڤیدیۆی ئەشکەنجەدان و بەڵگەی پێویستی ڕوداوەکە پێشکەشی دادوەرکراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان پارێزراون."


هاوکات داوای لە هاوڵاتیان کردووە "لە بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی لەم شێوەیە هاوکارمان بن و ئاگادارمان بکەنەوە لە رێگای پەیوەندی کردن بەهێڵی گەرمی ژمارە (١١٩)ی بەڕێوەبەرایەتیمان، یاخود لە رێگای پەیجی فەرمی (بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر) ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانین رێکاری پێویست لە دژی ئەم جۆرە تاوانانە ئەنجام بدەین."