ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی تەندروستیی راگیراون و بەمەبەستی خۆپارێزی لە پەتای کۆلێرا سەردانی کردنی راگیراوان بەشێوەیەکی کاتی راگیرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لەبەر سەلامەتی تەندروستی و بەرژەوەندی گشت راگیراوان داوا لەکەس و کاری راگیراوانی بەشی گرتن و گواستنەوەی سۆران دەکەین سەردانیان نەکەن جونکە سەردانی کردنی راگیراوان بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە بەمەبەستی خۆ پارێزی لەپەتای کۆلێرا
بەشی پەیوەندی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران .
٢٠ی ٦ی ٢٠٢٢