گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری سامانە سروشتییەکان لەسەر کوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەکە هاتەدەنگ

2022.06.20 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری سامانە سروشتییەکان لەسەر کوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەکە هاتەدەنگ

ناس کورد- 

لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە شۆفێران ڕەخنە لە کوالێتی بەنزینە 800 دینارییەکە دەگرن، بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، کوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەکە باشترینە و هیچ کێشەی نییە، دەشڵێت، دابەشکردنیشی بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت (دووشەممە 20-6-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، " بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو بەنزینە 800 دینارییەی هەیە بەردەوام دەبێت و بۆ چەند ڕۆژێک نییە و دابینکردنی بەنزینەکە بەردەوام دەبێت." 

 

هاوکات سەبارەت بە کوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەکە وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت ئاماژەی بەوەکردووە، "کوالێتی ئەو بەنزینە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند واژۆ کراوە و باشترین کوالێتییە و هیچ کێشەی کوالێتیی نییە".

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ناس کورد زانیاریی لەبارەی کوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەکە ئاشکرا دەکات

 

 

باسی لەوەشکردووە، "هەندێک کەس کە لە بازرگانیی ئەوان دراوە، یان ئیشوکاری ئەوان کەم بووەتەوە، پڕوپاگەندە دژی بەنزینی 800 دیناری دەکەن، بەڵام پشکنینەکانی ئێمە دەریدەخەن بەنزینەکە زۆر باشە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وێڕای دابه‌شكردنی به‌نزین به‌ نرخی 800 دیناری، بەنزینی 690 دینارییش هه‌ر ده‌مێنێت".

 

ئەوەش لەکاتێکدا، بەشێکی زۆر لە شۆفێران لە ئێستادا ڕەخنە لە کوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەکە دەگرن.