گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر بەغدا ڕەتی كردووەتەوە

پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای نەوت دەكات

2022.06.20 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای نەوت دەكات

ناس کورد- 

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بکات، لەکاتێکدا پێشتر دادگای فیدڕاڵیی عێراق یاساکەی ڕەتکردووەتەوە و بە نادەستوری ناوی بردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارکردنەوەیەکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانترانی کردووە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتژمێر (١٠)ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢٢.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٧)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٢٢ بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

 

یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008.

 

پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2007.

 

سێیەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیازە و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

 

پێشنیازە یاسای (هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێری نەوجەوانانی ژمارە (76)ی ساڵی 1983).

پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

پڕۆژە یاسای (بەركاركردنی یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراوی ئاڵوگۆركردن لە بازارە نێوخۆییەكانی ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەمواركراوی عێراقی فیدراڵ.

 

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

پێنجەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەوادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا) بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

 

شەشەم: دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (كاروان عبدالرحمن عبدالله) لە ئەندامییەتی لیژنەی (پەیوەندیەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، و (سەروان محمد علی) لە ئەندامییەتی لیژنەی ( كاروباری پەرلەمان و سكاڵا)ی پەرلەمانی كوردستان ـ عێڕاق.

ا