گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سەرۆکی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا لە سلێمانی بڕیارێکی دەرکرد

2022.06.20 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا لە سلێمانی بڕیارێکی دەرکرد

ناس کورد- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەک بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (دووشەممە 20-6-2022) ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەکو بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پالپشتیکردنی هەر پێوستیەک بۆ ڕێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا." 

ڕاگەیاندنی 

وەزارەتی تەندروستی

٢٠ حوزیران ٢٠٢٢