گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبارەی تابلۆی نوێ

2022.06.20 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبارەی تابلۆی نوێ

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ناو تۆمارکردن و وەرگرتنی کۆد بۆ ژمارەی تایبەت کە ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (دووشەممە 20-6-2022) ڕایگەیاند، "وەک ئاشکرایە لای هەمووان لە بەرواری (١٣/٠٦/٢٠٢٢)  سیستەمی ئەلیکترۆنی  بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن بەشێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی کەوتۆتە کار، کە لەکاتی سەردانیکردن و پڕکردنەوەی فۆرمێک هاوڵاتی کۆدێکی پێ دەدرێت بەمەبەستی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ وەرگرتنی ئەو تابلۆ چوار ژمارەییانەی بڕی ڕسوماتەکەی (٢.٠٠٠.٠٠٠) دوو ملیۆن دینارە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئەوەی سەرنج و گلەییمان بەدەست گەشتووە سەبارەت بەوەی کە زۆرێک لە  هاوڵاتیان فریای پڕکردنەوەی  فۆرمەکە ناکەون لە ماڵپەڕەکەدا، لەبەرئەوە بە گرنگی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە بۆ بەرچاو ڕوونی بەڕێزتان."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم داتایانەی خوارەوە لە ڕێگەی شیکاری هەردوو ماڵپەڕی CloudFlare و  Google Analytics تۆمارکراوە کات بە کات و بەتایبەتی لەکاتی کارابوونی ناو تۆمارکردن لە کاتژمێر (٨) ی ئێوارە و بەرواری ١٨/٠٦/٢٠٢٢ وەک نموونە دەخەینە ڕوو و داتاکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 

 

bd507f30-6e57-4b1f-b69a-b53c13ac7b88.jpg

3f9a10b8-c89f-472e-9cb8-8b2812f33c64.jpg

56230e9f-bab1-41c7-b91f-d42ee81df2d4.jpg

d566ac8e-2ab5-4155-bcd5-a5c1c2f8f9ed.jpg