گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەریف بۆ ئەمریکا: سزاکانتان کاریگەرى نابێت لەسەر خۆم و خێزانەکەشم

2019.08.01 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
زەریف بۆ ئەمریکا: سزاکانتان کاریگەرى نابێت لەسەر خۆم و خێزانەکەشم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمریکا سزاى بەسەر وەزیرى دەرەوەى ئێران سەپاند، ئەویش لە وەڵامى ئەو سزایەدا ڕایگەیاند، سزاکەى ئەمریکا بۆ سەر ئەو هیچ گرنگ نییە و کاریگەرى نابێت. . بە بیانوى ئەوەى پلانەکانى عەلى خامنەئى جێبەجێدەکات، ئەمریکا بڕیاریدا بە سەپاندنى سزا بەسەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران، زەریفیش لە وەڵامى ئەو سزایەدا ڕایگەیاند: "ئەو سزایە کاریگەرى لەسەر خۆم و خێزانەکەم و ماڵ و موڵکم نابێت، چونکە هیچ موڵکێک یان بەرژەوەندییەکمان لە دەرەوەى ئێران نییە". . نوسینگەى چاودێرى هەبووە بیانییەکانى سەر بە وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا، لە پێگەى فەرمى خۆى بڵاویکردەوە، ئەمریکا سزاى بەسەر وەزیرى دەرەوەى ئێران سەپاندووە. . لەبارەى جۆرى سزاکەوە، ئەو نوسینگەیە ڕونیکردووەتەوە، سزاکانى سەر زەریف بریتین لە بلۆککردنى سەرجەم هەبووەکانى (ماڵ و موڵک و دارایی)ەکانى لە ئەمریکا، وە سزادانى ئەو کەسەى کە لەڕوى داراییەوە پشتیوانى دەکات. . ئاماژەى بەوەشکردووە، فشارەکانى ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر ئێران هەرچەندە پانتایی دەهێڵێتەوە بۆ دانوستان، دەشڵێت، پشوودرێژییەکەى کابینەکەى ترەمپ بەرامبەر ئێران خەریکە بەکۆتا دێت. . جەواد زەریف لەبارەى بڕیارەکەى ئەمریکاوە، بابەتەکەى ئاسایی وەرگرتووە، هۆکارى ئەو سزایەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو وتەبێژى ئێرانە لە هەموو جیهان. . .