گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

48 کاتژمێرى داهاتوو

کەشناسی: پلەى گەرما دادەبەزێت و لەهەندێ شوێن خۆڵبارین دەبێت

2022.06.20 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی: پلەى گەرما دادەبەزێت و لەهەندێ شوێن خۆڵبارین دەبێت

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک دەکات لە باشووری شاری هەولێر و باکووری رۆژئاوای کەرکوک، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەى گەرما.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ 20- 6- 2022

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەکاتەکانی درەنگانی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی باشووری شاری هەولێر و باکووری رۆژئاوای کەرکوک  .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س

ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا

مەوداى بینین / ( 7 - 9 ) کم  دەبێت لەکات وشوینی تۆز (6-7)کم دەبێت

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2)پلەی سیلیزی لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ

 

سبەی 21- 6- 2022

کەش/  ئاسمان ساماڵ دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە(1-3) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا.

خێراى با /  خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا

مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  : 41

سڵێمانی : 39

دهۆک  : 39

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 40

سۆران  : 37

راپەرین : 39

گەرمیان : 43

 

بەشى پێشبینى / 20- 6- 2022