ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى بڕیارێکى نوێی لەبارەى دابەشکردنى بەنزین دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (20-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەمڕۆە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک وجووت نامێنێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرجەم شۆفێران دەتوانن بەنزین وەربگرن لەو ویستگانەی بۆیان دیاری کراوە.
هەڵەبجە تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی بۆ تەکسی ژمارەی تاک
تاسڵوجە بۆ پاص
بەکرەجۆ، کانی گۆران، شاوان، دۆڵەرووت، پێشەوا، قەیوانی (۱و۲و۳) بۆ تایبەت ژمارەی تاک
کازیوە بۆ تەکسی دەرەوەی شار ژمارەی تاک
تێبینی بەنزین دوای کاتژمێر ۱٠ ی سەرلەبەیانیان دەگاتە ویستگەکان بەهۆی ئەنجامدانی پشکنین وبارکردن.