گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەڵبژاردنى کوردستان

عەبدولستار مەجید: کۆمەڵ بەفوویەک هەڵدەستێتەوە

2022.06.20 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولستار مەجید: کۆمەڵ بەفوویەک هەڵدەستێتەوە

ناس کورد-

 

عەبدولستار مەجید ئەندامى ئەنجومەنى سیاسی کۆمەڵى دادگەرى رایگەیاند، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان حزبەکەى بەفوویەک هەڵدەستێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى حزبەکەى وتى "كۆمەڵ وەك پشكۆ وایە یەك فووی بەسە بۆ گەشانەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوو، خۆشمان بۆ ئەو فووە ئامادە كردووە".

 

وتیشى "لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا بکرێت، وەک ژمارەیەک لایەن پڕۆژەیەکیان پێشکەش کردووە لەو بارەیەوە".

 

عەبدولستار مەجید دەڵێت، حزبەکەیان زۆر قۆناغى سەختى تیپەڕاندووە و ئەمەش تێدەپەڕێنن، ئامادەن بۆ هەڵبژاردن و گەشبینن و ئەگەر هەڵژاردن بکرێت ئەنجامى باشیان دەبێت.



کۆمەڵى دادگەرى لە دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقەوە کە یەک کورسی بەدەستهێنا سەرقاڵى پێداچونەوە و گۆڕانکارییە، بەرپرسانى حزبەکە چاویان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانە بۆ قەرەبووکردنەوەى شکستیان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.