گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کچەکەى بایدن هەرا دەنێتەوە..’’حەمام کردن لەگەڵ باوکى’’

2022.06.20 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
کچەکەى بایدن هەرا دەنێتەوە..’’حەمام کردن لەگەڵ باوکى’’

ناس کورد-

 

بیرەوەرییە دزەپێکراوەکانی ئاشلی بایدن، کچى سەرۆکی ئەمریکا، کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە و لایەنە تاریکەکانی ژیانى تایبەتی ئاشکرا کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی تاکەر کارلسۆن رایگەیاند، ئاشلی بایدن کاردانەوەیەکى زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە دوای دزەکردنی بەشێک لەو یاداشتانەی کە بە هەڵە لە دامەزراوەیەکی چاکسازیدا بەجێی هێشتبوو، کە تێیدا باسی لایەنە ورووژێنەرەکانی ژیانی کردبوو.

 

ئاشلی بایدن ئاشکرای کرد کە لە تەمەنێکی بچووکدا ڕەفتاری سێکسی لە ڕادەبەدەر بووە.

 

ئاشلی لە بیرەوەرییەکانیدا نووسیویەتی "من لە تەمەنێکی بچووکەوە هەمیشە کچێکی شێت و سێکسی بووم".

 

ئاشلی بانگەشەى کردووە کە لەگەڵ باوکیدا دوشیان کردووە و ئەوەش وایکردووە گیرۆدەی سێکس بێت.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بۆ یەکەمجار لە ٢٠٢١ لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی دادی لەو بارەیەوە پشتڕاستکردەوە، بەڵام دواتر پشتگوێی خست بەهۆى ئەوەى یاداشتەکان زانیاری زۆر نیگەرانکەریان تێدابووە کە کچەکەی سەرۆک پێی وابوو کە ئەو دوش کردنی باوک لەگەڵیدا دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ ئالوودەبوونی سێکسی.

 

لە ئاشکراکردنێکی شۆککەردا، ئاشلی رایگەیاندووە، لەگەڵ کەسێکی خانەوادەکەیدا پەیوەندى سێکسی هەبووە، هەروەها لە تەمەنێکی بچووکدا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاوڕێیەکیدا هەبووە.

 

جگە لە بەکارهێنانی بەردەوامی ماددە هۆشبەرەکان، بیرەوەرییەکانی ئاشلی دەریدەخەن کە تەنانەت لەکاتی یارمەتیدانی باوکى بۆ بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٩دا مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە.

 

ئاشلی هەروەها ئاشکرای کردووە کە پەیوەندی لەگەڵ پیاوانی دیکەدا هەبووە جگە لە هاوسەرەکەی کە پزیشکێکى تەمەن 55 ساڵە.