گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین ئامار و زانیارییەکان سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆسەر ئاسایشی گەرمیان

2019.08.01 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین ئامار و زانیارییەکان سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆسەر ئاسایشی گەرمیان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەوی ڕابردوو بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆ هاوەنباران کرا، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بەهۆیەوە چوار کەس شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. ر پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو کرایەسەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لە کوڵەجۆ، چوار کەس شەهید بوون و پێنج کەسی دیکە بریندرابوون، سیان لە شەهیدەکان کارمەندى ئاسایشن. . ناسنامەی شەهیدەکانیش بەمشێوەیەن، ئاسۆ جەلال محەمەد ناسراو بە ئاسۆی مام جەلال، حەیدەر فوئاد فایەق، پشتیوان محەمەد جەبار، بەرزان ئەحمەد. . ئەوانەى کە برینداربوون بەهۆى ئەو هێرشانەى داعشەوە، سێ کەسیان هاوڵاتین و برینی هەندێکیان سەختە و تەندروستییان ناجێگیرە. . پەیامنێری ناس کورد باسی لەوەشکرد، یەکێک لە شەهیدەکان، کارمەندێکی دژەتیرۆرە، کە لەکاتی بەهاناوەچووندا بۆ بنکەکەی ئاسایشی گەرمیان، بۆمبی چێندراویان بۆ داندراوە و پیایاندا تەقیوەتەوە. . سەبارەت بە ڕووداوەکە ناس کورد پەیوەندى بە ئاسایشی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن و ڕایانگەیاند، پێیان وتراوە هیچ شتێک لەوبارەیەوە نەڵێن.   وێنەى ئەو کەسانەى شەهید بوون:     . .