گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

دوا ئامارى بڵاوبوونەوەى کۆلێرا لە هەرێم ئاشکراکرا

2022.06.19 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
دوا ئامارى بڵاوبوونەوەى کۆلێرا لە هەرێم ئاشکراکرا

ناس كورد-

 

وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا 14 حاڵەتى پەتاى کۆلێرا لە سلێمانى و هەولێر تۆمارکراوە و لەدهۆکیش گومانلێکراو هەن، بەڵام هیچ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجى (19-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تا ئێستا 10 حاڵەت لەسلێمانى، چوار حاڵەت لە هەولێر تۆمارکراوە، لە دهۆکیش ژمارەیەک گومانلێکراو هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ هیچ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە.

 

وتیشى جگە لەو حاڵەتانەى تۆمارکراون، گومان لێکراوانى دیکەش هەن و پشکنینیان بۆ کراوە، لەئێستادا حاڵەتەکانى سکچوونى توند وەکو کۆلێرا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 

وەزیرى تەندروستى دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتەکان و قایمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەى بڵاوبوونەوەى پەتاکە بۆ ئەوەى کۆنتڕۆڵى بڵاوبوونەوەى پەتاکە بکەن.

 

باسى لەوەشکرد، زیاتر لە 10 تۆن پێداویستى پزیشکیان گەیاندووەتە سلێمانى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى پەتاى کۆلێرا.