گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کشانەوە هاوشێوەى سەدر

هەڵوێستێکى نوێ لە پارتى یەوە لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

2022.06.19 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە پارتى یەوە لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتى لە بەغدا جەختیکردەوە حزبەکەى دەستبەرداری پاڵاوتنی رێبەر ئەحمەد نەبووە و سەرۆكایەتی كۆمار بەركەوتەی پارتییە وەك لیستی براوەی یەكەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنگین ڕێكانی (19-6-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "چوارچێوەى هەماهەنگى ئەگەر دەیەوێت سەربكەوێت پێویستی بە كورد و سوننەیە".

 

وتیشى "پێمان وایە حكومەتی داهاتوو دەبێت بەپێی پرۆگرامێكی نوسرا و دیاریكردنی وادە بۆ جێبەجێكردنی دروست بكرێت چ بۆ چارەسەرکردنى كێشە عێراقییەكان چ ئەوانەی پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە". 

 

رێکانى جەختیکردەوە، پارتی دەیەوێت بەشداری جدی بێت لە عێراق و سەرۆكایەتی كۆمار كارا بكات و بیگێڕێتەوە بۆ سەردەمی تاڵەبانی.

 

باسى لەوەشکرد، تێپەڕاندنى پارتى ئاسان نییە لەهەر پڕۆسەیەکى سیاسی و پێکهێنانى حکومەت، ناکۆکى چوارچێوە لەگەڵ سەدرییەکان لەسەر بنەماکانى پێکهێنانى حکومەت بووە.

 

رێکانى ئەوەشى خستەڕوو، ئەگەر گەورەترین کوتلە دروست ببێت چاوەڕوانى ئەوەن پارتى بانگهێشت بکرێت بۆ دانوستان، هەرکەسێک بانگهێشتنامەیان پێ نەدات پەیوەندی لەگەڵ نابەستن.

 

دەشڵێت، بەشێک لە هێزەکانى چوارچێوە یەکتریان بایکۆت کردبوو بەڵام دوای کشانەوەی سەدر چوارچێوەکە یەکدەنگتر بوو و گۆڕا بۆ هاوپەیمانی نیمچە هەڵبژاردن.

 

رێکانى کشانەوەى پارتى هاوشێوەى سەدر بەدور نازانێت "ئێمە حیزبێکین پشت بە بنەما و پرەنسیپی بابەتیی دەبەستین، ئەگەر پێشێل بکرێن هەڵوێستمان دەبێت".