ناس کورد-
پۆلیسى دهۆک کوژرانى پۆلیسێکى لەکاتى مەشق و راهێناندا راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک (19-6-2022) بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، رووداوەکە نزیکەى کاتژمێر حەوتى ئێوارە لە گۆڕەپانى مەشق و شیاندن روویداوە و دوو پۆلیس برینداربوون.
وتیشى لەکاتى مەشقەکەدا بە کڵاشینکۆف تەقەکراوە و یەکێک لە پۆلیسیەکان فیشەکێک بەر سنگى کەوتووە و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.
پۆلیسە کوژراوەکە ناوى مێڤان شوکرییە و تەمەنى 35 ساڵە.
هێمن سلێمان باسى لەوەشکرد، لیژنەى لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە پێکهێنراوە.
ئەو مەشق و راهێنانە ساڵى دوو جار لەلایەن پۆلیسەوە ئەنجام دەدرێن لەکاتى پلەبەرزکردنەوەى پۆلیسدا و یەکەمجار رووداوى لەو شێوەیەى تێدا روودەدات.