گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پاس و تاکسی

سامانە سروشتییەکان بەنزینى 690 دینارى بۆ سلێمانى دابیندەکات

2022.06.19 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
سامانە سروشتییەکان بەنزینى 690 دینارى بۆ سلێمانى دابیندەکات

ناس کورد-

 

 وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بڕیاریدا لەبەرهەمی ناوخۆ بەنزینى 690 دینارى بۆ سلێمانى دابین بکات بەمەبەستى دابەشکردنى بەسەر پاس و تاکسیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى (19-6-2022) رۆژانە بڕی چوارسەدهەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی 690 دینار بۆپارێزگای سلێمانی وهەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان  و راپەڕین دابین دەکرێت.

 

لاى خۆیەوە، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دابینکردنى ئەو بڕە بەنزینە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری سامانە سروشتیەکان هات لەگەڵ ستافی وەزارەتدا، بۆ پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی گشتی پاس و تاکسی .