گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار توشبووى کۆلێرا تۆمارکرا

چەند بڕیارێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

2022.06.19 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر چەند بڕیارێکى دەرکرد بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى کۆلێرا، دواى ئەوەى چوار توشبووى ئەو پەتایە تۆمارکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر (19-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا بڕیارەکانى ئاشکراکرد کە بۆ ماوەى مانگێک جێبەجێدەکرێن و بریتین لە:

 

قەدەغەکردنى دانانى بەرادى ئاو لە مزگەوت و شوێنە گشتییەکان و ناو بازاڕەکان 

 

چاودێریکردنى مەلەوانگە و هۆڵەکانى وەرزشى توندتر دەکرێنەوە و ئەگەر دۆخەکە پێویست بکات دادەخرێن

 

چاودێریکردنى زیاترى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى ئاوى کانزایی

 

قەدەغەکردنى سەوزەوات لە چێشتخانە و کافتریا و خواردنگەکان لە سبەینێ وە

 

بەکارهێنانى پەرداخى سەفەرى لە چایخانەکان

 

چاودێریکردنى زیاترى بیرەکانى ئاو لە پڕۆژەکانى نیشتەجێ بوون

 

بەپێی ئامارەکانى تەندروستى هەولێر، تا ئێستا چوار حاڵەتى پەتاى کۆلێرا لەشارەکە تۆمارکراون.