گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاوپەیمانێتییەکەى عەبادى: سەرۆک وەزیرانى داهاتوو دەبێت جێگەى ڕەزامەندى سەدر بێت

2022.06.19 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى عەبادى: سەرۆک وەزیرانى داهاتوو دەبێت جێگەى ڕەزامەندى سەدر بێت

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى نەسر بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى کە بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، پێویستە سەرۆک وەزیرانى داهاتوو خاوەن ئەزموونى سیاسی بێت بەلەبەرچاوگرتنى دۆخى ئێستاى وڵات و ناوچەکە، هەروەها جێگەى ڕەزامەندى موقتەدا سەدر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعد ئەللامی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر (19ی حوزەیرانی 2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “سەدرییەکان وەک لایەنێک دەمێننەوە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، دەرچوونیان لە پەرلەمان شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو".

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "نەبوونی رەوتى سەدر لە حکومەتی داهاتوودا دەبێتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر بۆ پایەکانی حکومەت و دۆخەکە قورستر دەبێت ئەگەر ئەو حکومەتە بە باشترین شێوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ نەکات".

 

سەعد ئەللامی وتیشی "ئاڵنگاریی توند و گەورە لەلایەن سەدریەکانەوە دەبێت بۆ کاری حکومەتی داهاتوو، هەم لەشەقام و هەم لەرووى سیاسییەوە".

 

جەختیشیکردەوە "سەدر دەبێت بۆچوونى هەبێت لەسەر هەر حکومەتێک کە لە داهاتوودا پێکدەهێنرێت، لەناو چوارچێوەى هەماهەنگى ناو هەیە بۆ ئەوەى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندید بکرێن و دەبێت لەکاتى کاندیدکردنیان لەلایەن موقتەدا سەدرەوە قبوڵ بکرێن".