گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر موچە رونکردنەوە دەدات

2022.06.19 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر موچە رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك لە گفتوگۆكانی نێوان وەزارەت و لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان باسی پرسی موچە نەكراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لەرونکردنەوەیەکدا (19-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، دابینكردنی بەنزین و پاڵپشتیكردنی لەلایەن حكومەتەوە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیی بەموچەوە نییە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

بەهیچ شێوەیەك لە گفتوگۆكانی نێوان وەزارەت و لێژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان باسی پرسی موچە نەكراوە

 

ئەمڕۆ رێكەوتی 19/6/2022 لە دیوانی وەزارەتی كارەبا كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی سامانە سروشتیەكان كۆبووەو بەتێروتەسەل باس لەهەنگاوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كرا كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین و پاڵپشتی حكومەت گیراوەتەبەر، بەداخەوە بەناوی بەڕێز وەزیرەوە لەهەندێك بەیج و ئەكاونتی ساختەوە هەواڵێكی هەڵپەسێردراو بڵاوكراوەتەوە كە دوورە لەراستییەوە، لەكاتێكدا لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان (پاراستنی ئەمنیەت و موچەی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەكان ) لە ریزبەندی پێشەوەی بەرنامەو كارەكانی حكومەت دێت و دابینكردنی بەنزین و پاڵپشتیكردنی لەلایەن حكومەتەوە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیی بەموچەوە نییە و لەسەر حسابی فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەك باسی پرسی موچە نەكراوەو ناكرێت.

 

وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان خاوەنی بەیجی فەرمی فەیسبووكی خۆیانەو بەفەرمی لەلایەن فەیسبووكەوە ناسێندراون و هەر هەواڵ و بۆچوونێك بێچەوانەی ئەم دوو بەیجەوە بڵاوبكرێتەوە وەزارەت لێی بەرپرسیار نییە و تەنیا بۆ بەلارێدانەبردن سەرقاڵكردن و كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە. 

 

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان