گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسێکی باڵای گۆڕان لەبارەی چوونی بۆ ناو یەکێتی ڕوونکردنەوە دەدات

2022.06.19 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی باڵای گۆڕان لەبارەی چوونی بۆ ناو یەکێتی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەرون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی کار و کاروبار کۆمەڵایەتی گەرمیان لە پشکی گۆڕان رەتی کردەوە بوبێت بە یەکێتی و جەخت دەکاتەوە کە هەڵسوراوی گۆڕانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 19-6-2022، دەروون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی گەرمیان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی سەردانی شێخ مقداد شێخ بەهادین، لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیانی یەکێتی کرد لە شاری کەلار، دوای ئەوەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ناوبراو گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی.

 

لەوبارەیەوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا، دەروون عومەر ڕایگەیاند، "سەردانەکەم تەنها بۆ پیرۆزبایی بووە و لە ساڵی ۲۰۰۹وە هیچ پەیوەندیەکی ئۆرگانیم بە یەکێتییەوە نەماوە، ڕێزم بۆ هەموو لایەنێکی سیاسی هەیە، من هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانم."

 

May be an image of 3 people and people sitting