ناس کورد-
سێ زیندانى لە چاکسازیی گەورانى سلێمانى گیانیان لەدەستدا و دەوترێت توشى سکچوون و رشانەوە بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، سێ زیندانییەکە تووشى پەتاى سکچوون و رشانەوە بوون و گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا چاکسازیی گەورانى سلێمانى بەفەرمى هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە.
پێشتر سۆران باجەلان، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی (یەکشەممە 19-6-2022) ڕایگەیاندبوو، "ئێوارەی دوێنێ شەممە زیندانییەک گیانی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ ئاشکرابوونی ھۆکاری گیان لەدەستدانی تەرمی زیندانییەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و تا ئێستا ئەنجامەکەی دەرنەچووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ژمارەیەک حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەناو زیندانییەکان ھەیە و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت."