ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات، لە ڕۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت و کەشێکی فێنک ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان (19ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، سبەی دووشەممە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما لەچاو ئەمڕۆدا نزمدەبنەوە و لە رۆژی چوارشەمەوە (22ی حوزەیرانی 2022) تا سەرەتای ھەفتەی ئایندە ڕۆژی شەممە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی عێراق دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری دابەزینی بارستە ھەوایەکی ساردەوە کە بەسەر دەریای ناوەراست و وڵاتی تورکیاوە دەگاتە ناوچەکە و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا ڕووئەداتەوە بەرێژەی 7 تا 10 پلە."
دەشڵێت، "کەش تاڕادەیەک فێنک ئەبێتەوە و کاریگەری گەرمای ئەم چەند رۆژە نامێنێت و لەو مەودایەشدا خێرای با لە ئاراستەی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاواوە چالاک ئەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین و بارانبارینێکی کەم لەناوچە شاخاویەکاندا ئەبێت بەتایبەت لەرۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا."
بەم شێوەیەی خوارەوە پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ھەرێمدا لەماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا نزمدەبنەوە:
- لە سنوری سەنتەری پارێزگای ھەولێردا بەرزترین پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بۆ نێوان 34 تا 36 پلە
- لە سنوری سەنتەری پارێزگای سلێمانی لەنێوان 34 بۆ 35 پلە
- لە سنوری سەنتەری پارێزگای دھۆک لەنێوان 33 بۆ 35 پلە
- لە سنوری سەنتەری پارێزگای کەرکوک لەنێوان 35 بۆ 37 پلە
- لە سنوری سەنتەری پارێزگای ھەڵەبجە لەنێوان 35 بۆ 38 پلە
- لە سنوری ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان لەنێوان 38 بۆ 39 پلە
- لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 34 بۆ 35 پلە
- لە سنوری ئیدارەی سۆران لەنێوان 32 بۆ 33 پلە