گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی گیانلەدەستدانی زیندانییەک لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.06.19 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گیانلەدەستدانی زیندانییەک لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی رایگەیاند، ھۆکاری گیان لەدەستدانی زیندانییەکەی چاکسازی گەوران پشتڕاست نەکراوەتەوە کە کۆلێرا بێت و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دادی سلێمانین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران باجەلان، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی (یەکشەممە 19-6-2022) بە میدیای فەرمیی یەکێتیی ڕاگەیاند، "ئێوارەی دوێنێ شەممە زیندانییەک گیانی لەدەستداوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ ئاشکرابوونی ھۆکاری گیان لەدەستدانی تەرمی زیندانییەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و تا ئێستا ئەنجامەکەی دەرنەچووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ژمارەیەک حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەناو زیندانییەکان ھەیە و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت."