گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەزامەندن؟!

هەڵوێستی بەغدا لەبارەى دامەزراندنی دوو کۆمپانای نەوتی لەلایەن هەرێمەوە

2022.06.19 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی بەغدا لەبارەى دامەزراندنی دوو کۆمپانای نەوتی لەلایەن هەرێمەوە

ناس کورد-

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت ئامادەیە تاوتوێ دامەزراندنی ئەو دوو کۆمپانیا نەوتییە بکات کە حکومەتی هەرێم دەیەوێت دایبمەزرێنێت بە مەرجێک "بە فەرمی حکومەتی ناوەندی ئاگاداربکاتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێکیدا (19ی حوزەیرانی 2022) وتی، "هیچ ئاگادارکردنەوەیەکییان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی ئەو کۆمپانیا نەوتییەوە بە دەستنەگەیشتوە و تەنیا لە راگەیاندنەکان باس لەو بابەتە کراوە."


جەختیکردەوە کە "ئێمە خوێندنەوە بۆ پێشنیارەکانیان دەکەین و وەڵامیان دەدەینەوە بەپێی یاسا و دەستور، پێویستە لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕالیش یەکبگرێتەوە و داواکاری حکومەتی ناوەندیش لە خۆی بگرێت."

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت دوو کۆمپانیای ناوخۆیی تایبەت بە بواری نەوت دابمەزرێنێت، یەکێکیان ئەرکەکەی گەڕان بە دوای نەوتە، ئەوی دیکەشیان بۆ هەناردەکردن و بە بازاڕکردنیەتی، ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمان دەڵێت: دامەزراندنی ئەم دوو کۆمپانیایە داهاتێکی زیاتر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێنێتەوە.

 

بەگوێرەی پێشنیاری حکومەت، یەکێک لە کۆمپانیاکان بۆ پشکنین و دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت بەناوی ( کڕۆک) ئەوەی دیکەشیان بۆ بە بازاڕکردنی نەوت بەناوی ( کۆمۆ) ئەم سیستمە لە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان هەیە.