ناس کورد-
دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ڕایگەیاند کە لە بۆردومانەکەی کەلاردا حسێن شیبلی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ناوەندی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا کراوەتەئامانج و کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی فەرمیی حکومەتی تورکیا ئانادۆڵو لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دەزگای میتەوە (19ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، حسێن شیبلی کە ناوە نهێنییەکەی فەرهاد دەریک بووە لەلایەن قەندیلەوە لە عێراق ئەرکی پێ دراوە.
دەشڵێت، قەندیل ئامانجیان ئەوە بووە شیبلی بە دروستکردنی پەیوەندی بەرژەوەندی لەگەڵ وڵاتانی سێیەم، "ڕێکخراوێکی نوێی تیرۆریستیی لە عێراق دروست بکات."
میت لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە قوڵایی 275 کم لە سنووری تورکیا-عێراق ئەنجامیدا، شیبلی یەکێک بوو لە نزیکترین کەسایەتییەکان لە فەرهاد عەبدی شاهین لە سووریا.
حسێن شیبلی کە لە بنەڕەتدا خەڵکی سووریا/ئەلمالیکیە لەو سەردەمەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە سووریا بووە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە.
شیبلی لە شاری حەلەبی سووریا و ناوچەکانی گارا و قەندیل لە باکووری عێراق چالاکی ئەنجامداوە و، لە ساڵی 2014دا بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی خۆسەری ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ڕۆژئاوا.
ئەو ئۆتۆمبێلەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە کەلار لەلایەن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە" کرایە ئامانج سێ ژن و دوو پیاوی تێدا بووە کە سەرجەمیان ئەندامی ڕێکخستنەکانی پەکەکەن و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن، لە هێرشەکەدا سێ ژن و پیاوێک کوژراون، پیاوێکی تر بە برینداری لە نەخۆشخانەیە.
ڕادیۆی دەنگ کە گرنگی بە ڕووداوەکانی گەرمیان دەدات چەند زانیارییەکی ئاشکراکردووە (17ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، بۆردومانەکە کاتژمێر 9:30ی خولەکی بەیانی بووە و ئۆتۆمبیلێكى جۆری "جێپ لاریدۆ"ی پێکاوە له پشت سایلۆی دانه‌وێڵه له باكورى كه‌لار کە دەکەوێتە نێوان گونده‌كانى (به‌رلوت) و (قاسم ئاغا).
ئه‌وه‌ى تائێستا ئاشكرا بووه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش بریندارە و دۆخی تەندروستی جێگیرە، سەرجەم بەرکەوتووان خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانن و ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە.
كه‌سه به ئامانجگیراوان كادیری ڕێكخستنه‌كانى پەکەکەن و دوێنێ له سلێمانیه‌وه هاتونه‌ته گه‌رمیان و ئه‌مڕۆ ویستویانه بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانى.
ئه‌و رێگایه‌ى ئۆتۆمبیلهكهى تێدا كراوه به ئامانج، ڕێگایه‌كى خاكییه، له‌باره‌ى هۆكارى گرتنه‌به‌رى ئه‌و ڕێگایه باس له‌وه‌كرا كه بۆ نه‌ناسینه‌وه‌یان و له بازگهنهدان بووه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه به‌هێزتره كه به‌هۆی ئه‌وه‌ى رێگاى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان به‌كاریگه‌ری خۆپیشاندانى هاوڵاتیان دژ به نه‌بوون و گرانى به‌نزین بڕابوو، بۆیه له‌و ڕێگه خاكیهوه ڕۆشتون كه زۆر هاوڵاتى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ پێیدا ڕۆشتون، هه‌روه‌ك به ئامانجگیراوه‌كان خه‌ڵكى ناوچه‌كه نین و شاره‌زای جوگرافیای ناوچه‌كه نه‌بوون هه‌تا به ڕێگاى خاكی و پێچاوپێچدا هاتوچۆ بكه‌ن.
هەرزوو دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، ئەوانەی لە کەلار کوژران پەکەکەن و تورکیا لێی داون.
کاتژمێر 9:50 خولەکیش، واتە دوای نزیکەى 20 خولەک لە ڕووداوەکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەر ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی کوردستان "شەش چەکداری پەکەکەمان کوشتووە".