ناس کورد-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا باری لەناکاو لە سلێمانی ڕاگەیەنرا و تەندروستیش دەڵێت، دەزانن چۆن کۆلێرا کۆنتڕۆڵ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، " 10 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستیی عێراق باری لە ناکاو رادەگەیەنین."
زیاتر بخوێنەرەوە: هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تکام وایە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، پلانمان هەیە بە هاوکاری هاوڵاتیان دۆخەکە تێ بپەرێنین، چونکە دەزانین چۆن کۆلێرا کۆنترۆڵ بکەین."