گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

2022.06.19 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

ناس کورد- 

لە پارێزگای سلێمانی بە پەتای کۆلێرا ڕاگەیەنرا ولیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە ڕاگەیەنرا، تەندروستیی سلێمانیش هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، ئەگەر توشی سکچوون بوون بە زووترین کات پەیوەندی بە نزیکترین بنکەی تەندروستییەوە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەیبوو (یەکشەممە 19-6-2022) ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە بەغدا پشتڕاستکرایەوە کە نەخۆشی کۆلێرایە، بۆیە لەئێستاوە هەموو توشبوویەکی سکچوون مامەڵەی کۆلێرای لەگەڵدا دەکرێت." 

 

وتیشی، "ڕاستە دەزانین سەرچاوەکانی توشبوون بە کۆلێرا چییە کە تاکە سەرچاوەی ئاوی پیسە و پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە ئاوی پیس و ئەو خواردنانەشی گومانیان لێدەکرێت کە ئاوەکەی پیس بێت، وەک شەربەت و خواردنەوەکان لە شوێنە گشتییەکان، یاخود سەوزە، هەروەها ئاوی مزگەوتەکان کە زۆرینەیان هی بیر و کارێزن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆلێرا نەخۆشییەکی ترسناکە، توشبووەکە لەنێوان ژیان و مردندایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت ئەگەر هۆشیار بێت و خێرا پەیوەندی بکات بە نەخۆشخانەوە، بەڵام ئەگەر درەنگ بکەوێت ئەوا دوور نیە توشبووەکە گورچیلەکانی لەدەست بدات، بۆیە تکایە هەرکەس سکچوونی بوو بەپەلە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات."