گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی حکومەت و پەرلەمان لەسەر بەنزین: پاڵاوگەیەکی تر بەرهەمی دەهێنێت

2022.06.19 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی حکومەت و پەرلەمان لەسەر بەنزین: پاڵاوگەیەکی تر بەرهەمی دەهێنێت

ناس کورد-

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەکەی لەگەڵ کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئاشکرا کرد کە باس لە نرخ و کواڵێتی بەنزین و غاز و گازوایل و نەوت کراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

عەلی حەمە ساڵح لە ڕوونکردنەوەیەکدا (19ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، خواستی ڕۆژانە لەسەر بەنزین پێنج بۆ شەش ملیۆن لیترە، "لیژنەکەمان بە وردی باسی کواڵێتی و نرخ و پێداویستی خەڵکی کرد بۆ بەنزین و پێداگریمان کرد لەسەر کواڵێتیەکی باش بە نرخێکی گونجاو".

 

دەشڵێت، "بڕیاری وەزارەت لە ئێستادا ئەمەیە، بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی 690 دیناری بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشبکرێت، هەوڵدەدرێت ئاستی بەرهەمی بەنزینی 800 دیناری ڕۆژانە بگاتە سێ ملیۆن لیتر".


عەلی حەمە ساڵح جەختیکردەوە کە "بڕیارە لە ماوەی ئایندەدا پاڵاوگەی لاناز بەنزین بەرهەم بهێنێت، داوامانکرد ئەو بەنزینەش بە سیستم و نرخێکی گونجاو دابەش بکرێت بەسەر سەرجەم شارەکاندا".


هەروەها "داوامانکرد بە پشتبەستن بە پاڵاوتنی ناوخۆ بەرهەمی بەنزین زیادبکرێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاند: لێکۆلینەوە دەکەین، بەڵام بڕی هەناردەکردن کەم بکەینەوە کاریگەری لە داهات دەکات بۆ موچە و پێشتریش گرێبەستمان لەگەڵ کڕیاران کردووە".


لەبارەى گازوایل، عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی، "لە ئێستادا جگە لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ڕۆن و ماددەی دیکە تێکەڵدەکرێت وەک گازوایل دەفرۆشرێت، بەکارهێنانی لەلایەن مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە زیانی زۆری بە تەندروستی هاوڵاتیان گەیاندوە.. بەڵگەی پێویستمان پێدان."


"داوامانکرد ئەو گازوایلەی دەبرێتە دەرەوە لە ناوخۆدا بەکاربهێندرێت، بڕیارە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بەدواداچون بکات".

 

بۆ غازی ماڵان و بازرگانی و ئەو غازەی بۆ ئۆتۆمبیل بەکاردێت، عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، "لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی هەزار و 100 تۆن بەرهەم هەیە و بڕیارە ئەمساڵ 250 تۆنی دیکە بۆ ئەم بڕە زیادبکرێت."


"داوامانکرد کۆنتڕۆڵی نرخ بکرێت و نرخ دابەزێت و تاوەکو خواستی ناوخۆ دابیننەکرێت، هیچ بڕێک نەبرێتە دەرەوە، چاودێری توندبکرێتەوە."