ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بڕیاردرا لەسەر یەك پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆش بكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بەمەبەستی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە كۆبوونەوەیەكی تەندروستی بە ئامادەبوونی بەندە، وەک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە پزیشكانی هەناوی و پزیشكانی دەرەوەی سلێمانی و پزیشكانی هەناویی لە كەرتی تایبەت كۆبوونەوەیەك لە نەخۆشخانەی شار بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لەوە كرد كە هەموو پزیشكان لە هەموو بەشە جیاوازەكان لەسەر یەك پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆش بكەن و ئەو پرۆتۆكۆڵەش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە و وەزارەتی تەندروستی عیراق بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی ناردووە و ئەوانیش بۆ ئێمەیان ناردووە و هەمومان بە یەك شێوە لە هەر كوێ بین لەسەر هەمان پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆشەكان دەكەین.