ناس کورد-
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سەربازی و ئه‌منيى عيراق به سه‌رۆكايه‌تيى جه‌نه‌راڵ عه‌بدولئه‌مير ڕه‌شيد ياروڵڵا، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عيراق كرد كه له فه‌رمانده‌كانى هێزى زه‌مينى، ئاسمانى، پاسه‌وانى سنوور، پۆليسى فيدراڵى، هه‌واڵگرى، هه‌والگریی سه‌ربازى و ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كان و چه‌ند پله‌دارێكى ديكه‌ى سه‌ربازى و ئه‌منى پێكهاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، شانده‌كه پيرۆزبايييان له گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ئه‌و فه‌رمانده و پله‌دارانه خواست كه له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تدا ده‌ستبه‌كار بوون.
شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه "سه‌ردانه‌كه‌يان به‌شێكه له به‌رنامه‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاماده‌يييان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى به‌رگريى عيراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نيشان دا."
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كردن و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌يان په‌يامێكى به‌هێزى پشتگيرى و هاوكارييه و هيواى خواست به چاوى هاوبه‌ش و وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عيراقى سه‌يرى پێشمه‌رگه بكرێت كه بۆ هه‌مان ئامانج كار ده‌كه‌ن، ئه‌ويش پاراستنى وڵات و ئارامى سه‌قامگيرييه.
هه‌ڕه‌شه و جمووجووڵهكانى داعش به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه جوگرافيايه‌كى سهخيتان هه‌يه و له ناوچه‌كانى سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و سوودوه‌رگرتن له پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه بۆ بنه‌بڕكردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.